جۆ بایدن: کوژرانی سەربازانی ئەمەریکی بێ وەڵام نابێت
K24 – واشنتن:
دوای هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی سوپای ئەمەریکا لە سێگۆشەی سنووری عێراق، سووریا و ئوردن کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکی، پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو هێرشە دەستیپێکردووە و جۆ بایدنیش هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکات.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتنەوە رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمنی ئەمەریکا بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەڕێن، چۆن سیستمی بەرگری ئاسمانی دژەمووشەک و درۆنەکانی بنکە سەربازییەکانیان، پێش رووداوەکە نەیانتوانیوە درۆنەکەکان بتەقێننەوە.
دوای ئەوەی حکومەتی ئوردن رەتیکردەوە، ئەو هێرشەی بووەتە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی و برینداربوونی 25 سەربازی دیکە، لە خاکی وڵاتەکەیەوە ئەنجامدرابێت و ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە بۆ سەر بنکەی سەربازی تەنەف بووە کە دەکەوێتە خاکی سووریا، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار ئامانجیان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو پێکاوە کە بریتین لە بنکە سەربازییەکانی شەدادی، روکبان و تەنەف لە سووریا و بنکەی دەریایی زەفەلون.
دوای ئەوەی پێنتاگۆن کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی پشتڕاستکردە و رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکایان لە هێرشەکە ئاگادارکردووەتەوە و دەستپێکردنی لیکۆڵینەوەکانیشی لەو هێرشە راگەیاند.
لەلایەن خۆیەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئهم هێرشه لهلایهن گرووپه چهكدارهكانی سهر به ئێران له سووریا و عێراق ئهنجامدراوه و ههموو ئهو كهس و لایهنانه سزا دهدهین، كه هێزهكانمان دهكهنه ئامانج و له كات و ساتی گونجاو وهڵامیان دهدهینهوه، ئاشکراشیکرد: "سەرقاڵی كۆكردنهوهی زانیاریین لهبارهی هێرشكردنهسهر هێزهكانمان له ئوردن".
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێنتاگۆن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 160 هێرشکراوەتەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و بەوهۆیەوە، نزیکەی 80 سەرباز برینداربوون، هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەش دەبێتە یەکەم هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کە سەربازی ئەمەریکی تێدا بکوژرێت لەوەتی جەنگی غەززە دەستیپێکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئیدارەی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەی جەختی لە وەڵامدانەوەی توندی ئەو هێرشەی کردووە، هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە. ئەمەریکا لە شەڕدا نییە و بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و بەرژوەندییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە لهسهر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 25 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئهو بنكه سهربازییانەی ئهمهریكا كه هێرشیكراوهتهسهر، دهكهوێته سێگۆشهی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.