پێشمەرگەیەك چەند كەسێك رزگار دەكات و خۆی گیانی لە دەستدا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/579115d7-673f-49ab-bc7d-1d825eab3c08/soran.ism/manifest

K24 - سۆران

پێشمەرگەیەك لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دوای رزگاركردنی چەند كەسێك لە رووبارێكی ناوچەكە خۆی لە ئاودا خنكا".

پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "ئەو پێشمەرگە لەكاتی پشوودابووە لەماڵەوە بەناوی عەزیز حوسێن، خەڵكی گوندی بنڤبیای ناحیەی گۆڕەتووە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە رووباری كەكلای ناحیەی پیران دوای رزگاركردنی سێ كەس خۆی گیانی لە دەستدەدات".

روونیكردەوە: "ئەو رووداوە لەو كاتەدا روویداوە كە ئەو پێشمەرگەیە دەبینێ چەند كەسێك لەناو ئاودا خەریكە دەخنكێن و ھاوار دەكەن ئەویش دەچێت رزگاریان دەكات، بەڵام دواتر خۆی دەخنكێت".