ئیسرائیل بارەگایەکی ئێرانی لە سووریا بۆردوومانکرد

دیمەنێکی دوای بۆردوومانەکە
دیمەنێکی دوای بۆردوومانەکە

K24 - هەولێر

ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بارەگایەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە دیمەشق. هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 29-01-2024، فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل بارەگایەکی راوێژکاریی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ناوچەی "سەیدە زەینەب" لە شاری دیمەشقی سووریا بۆردوومانکردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤیش؛ بەهۆی بۆردوومانەکەوە حەوت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی شەممە، 20-01-2024، سوپای ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەزە لە دیمەشق کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کەس کوژراون لە نێویاندا چوار بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هەبوون.