سێناتۆری پێشوو سام براونباك بۆ كوردستان24: كاتی ئه‌وه هاتووه به توندترین شێوه له ئێران بدرێت
K24 - هەولێر:
سێناتۆرێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتی ئه‌وه هاتووه به توندترین شێوه له ئێران بدرێت.
سام براونباك كه سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كانه و به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاتی ئەوە هاتووە بە توندترین شێوە لە ئێران بدەین.
هه‌روه‌ها گوتی: "بڕوام وایە دەبێت راستەوخۆ بەرەنگاری ئێران ببینەوە، دەبێت سزا بخەینە سەر ئێران و پشتیوانی ئەو کەسانە بکەین کە دیموکراسییان دەوێت".
ده‌شڵێت: "تا پیاوە ئاینییەکان لە ئێران لە دەسەڵاتدابن، کێشەکان بەردەوام دەبن، دەیانەوێت ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا لەناوببەن و بە ئاشکرا ئەمەیان گوتووە، دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئێران توندتربین".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، خەڵکی ئێران زۆر باشن، ئەم دەسەڵاتە پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکات، هێرش دەکەنە سەر ئێمە و وڵاتانی رۆژئاوا، بۆیە دەبێت توندتر وەڵامییان بدەینەوە.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌و سێناتۆره ده‌ڵێت: "سەردانی کوردستان‌مان کردووە و شوێنێکی ناوازەیە، بە تایبەتی لەرووی ئازادی و ئازادیی ئاینییەوە، خەڵک دەتوانن بە ئازادی پەیڕەوی ئایینەکەیان بکەن".
ده‌شڵێت: "پێویستە زیاتر پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بکەین، بەڵام دەبێت سەیری ئەو راستییە بکەین، کوردستان دوورگەی ئازادی و کرانەوە بووە لە ناوچەکەدا و پێویستە پشتیوانی لەمە بکەین".
دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی میلیشیاكانی نزیك له ئێران، سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئوردن كوژران و زیاتر له 40 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
لەلایەن خۆیانەوە، هەردوو سیناتۆری کۆمارییەکان لیندزی گراهام و جۆن کۆرنین داوایان لە جۆ بایدن کرد، دەستبەجێ بە توندی لە ئێران بدەن و تاران بە ئامانج بگرن. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس لە پەیامێکدا راگەیاند، هێرشی سەر هێزەکانمان لە ئەستۆی بایدنە و ئەو هێرشەش لە ئەنجامی لاوازی بایدنە.