محەممەد سەعدەددین: زۆرینەی سیاسییەکانی عێراق لە گەندەڵی تێوەگلاون
K24 - هەولێر
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، زۆرینەی سیاسییەکانی عێراق لەم سیستەمە گەندەڵەییەی لە وڵاتەکە هەیە سوودمەندن و، کەس نییە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30-01-2024، محەممەد سەعدەددین، ئەندامی خولی پێنجەمی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، "سیستەمە سیاسییەکەی عێراق گەندەڵە. لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرژەوەندییە حزبییەکانیان کار دەکەن. وای لێهاتووە هیچ لایەنێک نەتوانێت لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران بکات، چونکە زۆرینەیان لە گەندەڵییەکە تێوەگلاون".
بە گوتەی محەممەد سەعدەددین، "زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەم سیستەمە گەندەڵەییەی لە عێراق هەیە سوودمەندن، بۆیە کەس نایەوێت ئەم گەندەڵییە کۆتایی بێت. داهاتی نەوت و ناوخۆ بۆ بەرژوەندییەکانیان بەکاردەهێنن، هەر بۆیە دەبینین هیچ ئاوەدانییەک لە شارەکانی عێراق نییە".
وەکو ئەوەی ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان باسی کرد، "بەشێکی زۆری لایەنە شیعییەکان، داهاتی عێراق بۆ زیاترکردنی هەژموونی شیعە بەکاردەهێنن؛ بۆیە ئاستی خزمەتگوازری و رێگاوبانەکانی عێراق زۆر خراپە".
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بابه‌تی مووچه‌خۆری بندیوار له عێراق بووه‌ته پرسی شه‌قام، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باڵاده‌ستی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و چه‌كداری به ناوی جیاجیا له‌و وڵاته، سوپایەک له بندیوار مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێكی كاركردنی دیار بێت.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له مووچه‌یه‌ك زیاتریان هه‌یه، یانیش مووچه وه‌رده‌گرن و پابه‌ندی هیچ ده‌وامێك نین، زۆرینه‌ی ره‌هایان مووچه‌كانیان له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی وڵات وه‌رده‌گرن و زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان كه له ده‌زگا میدیاییه‌كانی عێراق ره‌نگیانداوه‌ته‌وه. ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی كه‌سانی بندیوار له عێراق زیاتره له نیوه‌ی كۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكار بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانێكی گشتیی ئه‌و وڵاته.