دانیشتووانی بەغدا داوای چارەسەرکردنی کێشەی سەگە بێلانەکان دەکەن

K24 - هەولێر

دانیشتووانی گەڕەکی شەماعیە لە رۆژهەڵاتی بەغدا، داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن کێشەی سەگی بێلانەیان بۆ چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2024، دانیشتووانی ناوچەی گەڕەکی شەماعیە لە بەغدا، داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن کێشەی سەگی بێلانەیان بۆ چارەسەر بکەن کە رووبەڕووی کێشە و گیروگرفتی کردوونەتەوە و ناتوانن لە ماڵەکانیان دەربچن بە تەنیا لە ترسی هێرشی سەگی بێلانە.

هاووڵاتییەکی گەڕەکی شەماعییە دەڵێت: "سەگی بێلانە کێشەی گەورەی بۆ دروست کردووین. منداڵەکانمان ناتوانن بچنە قوتابخانە، چونکە ترسیان لەوە هەیە سەگە بێلانەکان هێرش بکەنە سەریان. تەنانەت گەورەکانیش هەندێک جار دەترسن لە ماڵەکانیان دەربچن، بۆیە پێکەوە دەردەچن. ئەم سەگانە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسانەی لە شەقامەکاندا تێدەپەڕن، ئەمەش کێشەی بۆ دروستکردووین."

ناوچەی شەماعیە دەکەوێتە نزیک چەند نەخۆشخانەیەکی تەندروستی لە بەغدا، لەوانەش نەخۆشخانەی دەروونی و تاقیگە و چەندین دامەزراوەی تەندروستی دیکە و دەورە دراوە بە حەوشەی چۆڵ وگۆڕەپانی جێهێڵراو کە شوێنکی کۆبوونەوەی سەگی بێلانەیە. دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ترسی ئەوەیان هەیە هێرش بکرێتە سەریان بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی  سەگی بێلانە کە لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەتەوە.

هەروەها، سەگی بێلانەکان ترسی گەستن و نەخۆشی گواستنەوەیان بۆ دروستکردووین، هەر بۆیە داوا لە دەزگاکانی حکومەت دەکەین چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەکە بدۆزێتەوە.