عیمران خان سەرۆکوەزیری پێشووی پاکستان سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا

عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان
عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان

K24 – هەولێر

دادگای باڵای پاکستان سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشوو و شا مەحموود قوڕەیشی وەزیری پێشووی دەرەوەی پاکستان دەرکرد، بە تاوانی دزەپێکردنی دەرەوەی نهێنییەکانی حکومەت.

بڕیارەکەی دادگای باڵای پاکستان کاتێکدایە کە کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی تێپەڕاندنی بەربەستە یاساییەکانی بەردەم پارتی تەحریکی ئینساف PTA، بە سەرۆکایەتی عیمران خان بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی داهاتووی پاکستان.

عیمران خان لە ساڵی 2018 تاوەکوو 2022 سەرۆکوەزیرانی پاکستان بوو، بەڵام دوای لە دەستدانی پشتیوانی سەربازی لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەی متمانەی لێوەرگیرایەوەو لە ئایاری 2023 لە کاتی ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای ئیسلام ئاباد، بەتۆمەتی گەندەڵی و ژمارەیەک دۆسیەی ئیداری دیکە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینی لایەنگرانی عیمران خان، دوای دوو رۆژ بڕیاری ئازادکردنی بە کەفالەت بۆ دەکرا تا وادەی بەڕێوەچوونی دووەم دانیشتنی دادگاییکردنیان.