لە رۆژھەڵاتی كوردستان ھێرش دەكرێتەسەر پۆلیس
K24 - ھەولێر
لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش کرایە سەر ئوتۆمبێلێکی پۆلیس و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس بەسەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 لە ناو شاری مەریوان ماتۆڕسوارێک کە سەروچاوی خۆی داپۆشیبوو بە نارنجۆک هێرشیکردە سەر ئوتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی ئەم شارە و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس بە سەختی بریندار بوون، دەگوترێ دۆخی تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتەئەستۆی خۆی.
ئە لە كاتێكدایە دوێنێش لە شاری سەردەشت هێرشکرابووە سەر بنکەیەکی پۆلیس.