توركیا: ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانمان دەگەیەنینە 100 ملیار دۆلار

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئامانجمانە ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان رووسیاو توركیا ساڵانە بگەینینە 100 ملیار دۆلار.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەردانەكەیدا بۆ رووسیا و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا رووسیەكەی رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەماندا گفتوگۆمان لەبارەی خێرا دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانمان كردووە و لەماوەیەكی نزیكیشدا گەشتەكان دەست پێدەكەنەوە.

ئەردۆغان  لەكۆنگرە رۆژنامەوانەیەكەدا لەبارەی پڕۆژەی گواستنەوەی گازی رووسیا لە رێگەی پڕۆژەی تورك ستریم بۆ ئەوروپا ئاماژەی بەوەكرد ، ھەردوولا ھەوڵدەدەین بەزووترین كات كۆتایی بەو پڕۆژەیە بھێنین و لەماوەیەكی كورتدا دەست بەھەناردەی گاز بكەین بۆ ئەوروپا.