پێشنیازه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پاریس بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت
K24 – هەولێر:
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ولیام بێرنز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) و به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل، میسر و قه‌ته‌ر له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ بوو بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ را‌گرتن و كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.
سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی پێشنیازی كۆبوونه‌وه‌ی پاریس ده‌ربڕیوه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندووه، پێشنیازه‌كه‌یان پێگه‌یشتووه و تاوتوێی ده‌كه‌ن و دواتر وه‌ڵامی كۆتایی ده‌ده‌نه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاندووه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی پێشنیازه‌كه سه‌ردانی قاهیره ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێشنیازه‌كه‌ی پاریس چه‌ند خاڵێكی له‌خۆگرتووه، له‌وانه رێككه‌وتنه‌كه به‌شه‌كی (جزئی)ـیه و ئامانج لێی كۆتاییهێنانه به خاڵی ناكۆكی سه‌ره‌كی كه داواكاری حه‌ماسه بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی جه‌نگ و كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه.
پێشنیازه‌كه داوای رێككه‌وتنێك ده‌كات كه له دوو قۆناغ پێكدێت، قۆناغی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیداره به ئاڵوگۆڕی نێوان زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و بارمته ئیسرائیلییه‌كان كه ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكردووه و كۆی گشتیان كه زۆربه‌ی ئافره‌ت و منداڵ و به‌ساڵاچووانن، ده‌گه‌نه 35 بۆ 40 كه‌س و زۆربه‌یان باری ته‌ندروستیان ناله‌باره.
به‌گوێره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی پاریس هه‌ر یه‌كێك له‌و بارمتانه به‌رامبه‌ر به 100 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕگه‌یه ده‌كرێت دانوستانی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگه هه‌ر یه‌كێكیان به‌رامبه‌ر به 250 فه‌ڵه‌ستینی ئازاد بكرێن.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی پێشنیازه‌كه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت، بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوێك ئاگربه‌ست به‌رده‌وام ده‌بێت، واته هه‌موو مانگی ره‌مه‌زان ده‌گرێته‌وه.
هاوكات رێككه‌وتنه‌كه رێگه به سوپای ئیسرائیل ده‌دات دووباره به ناو غه‌ززه بڵاوه بكاته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی كه‌رته‌كه بكشێته‌وه و دووباره له هه‌ندێك ناوچه‌یدا جێگیر ببێت.