بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا گەیشتە ئۆکرانیا

K24 - هەولێر

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کارووباری سیاسی گەیشتە ئۆکرانیا و لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەت و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبینەوە.

ڤیکتۆریا نۆلاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کارووباری سیاسی گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، بڕیارە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی حکومەت و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆببێتەوە.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا بریجێت برینک وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نولاند بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی "ڤیکتۆریا نولاند" دەکەم بۆ کیێڤ، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەت و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبینەوە".

پەرلەمانتاری ئۆکرانیا ئەلێکسی گۆنشارینکۆ گوتی " چاوەڕوان دەکرێت میوانە گرنگەکانی ئەمەریکا بگەنە کیێڤ" بەبێ ئەوەی دیاری بکات کێ قسە دەکات.

نۆلاند مێژوویەکی درێژی کارکردنی هەیە لە ئۆکرانیا، دوای کودەتاکەی کیێڤ لە ساڵی 2014 و هەروەها دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە ئۆکرانیا، زۆرجار متمانەی پێدراوە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە ئەمەریکا، لەوانە یارمەتی و دابینکردنی چەک.