رووسیا: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری سووریا

رووسیا سەقامگیری بۆ سووریا
رووسیا سەقامگیری بۆ سووریا

K24 – هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رووسیا هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری سووریا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی شوباتی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رووسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سووریا لە بوونی هەموو بیانییەک بە دوور بێت، هاوکات و یارمەتیدەربین بۆ گەراندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری خاکی سووریا.

بەگوتەی زاخارۆڤا: "رووسیا هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی هەمەلایەنەی سووریا بە پێی بنەماکانی سەروەری وڵات و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە.

پێشتریش، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ لوتکەی داهاتوو بۆ نیشتەجێبوونی سووریا بە شێوەی "ئاستانا" (مۆسکۆ، ئەنقەرە و تاران) لەسەر خاکەکەی بەڕێوە دەبات.