زڵ‌اتان قسه له‌سه‌ر چوونی خیسێ بۆ پاریس سانجێرمان ده‌كات
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی ی‌و یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، ستایشی تواناكانی خیسێ رۆدریگزی تازه یاریزانی پاریس سانجێرمان ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی فرانسا ده‌ستبه‌رداری زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بوو بۆ یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان و له به‌رامبه‌ردا (خیسێ)ـی 23 ساڵی له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه له‌به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه ریزه‌كانی، له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانكارییه، یاریزانه باڵابه‌رزه‌كه‌ی سوێد گوتی: سانجێرمان هه‌نگاویكی باشی ناوه‌و یاریزانیكی ئاست به‌رزی گواستۆته‌وه ریزه‌كانی.
سولتان ئیبرا پێیوایه خیسێ ده‌توانێ له پاریس ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش بكات، به‌رامبه‌ر به‌و ئاسته‌ی له ریال مه‌درید پێشكه‌شی ده‌كرد، ئه‌میش بۆ زیاتر یاری كردنی ده‌گه‌رێته‌وه.
زلاتان له‌سه‌رتای كردنه‌وه‌ی بازاری گواستنه‌وی یاریزانان په‌ی ه‌وه‌ندی به‌یانه‌ی مانچێسته‌ر یوانیتد كردوو چووه ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆینهۆ، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی ماڵمۆی سوێدی، ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندا، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا و بارسێلۆنای ئیسپانیاش كرووه، ئێستایش بۆ یه‌كه‌مینجار پرێمه‌ر لیگ تاقی ده‌كاته‌وه.