بۆتان شێرکۆ: بنکەکانی ناوتۆمارکردنی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان کرانەوە

بایۆمەتری
بایۆمەتری

K24 - هەولێر

یاریدەدەری هونەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکان لە هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تۆماری بایۆمەتری دەست پێدەکات بۆ هەموو ئەو کەسانەی بایۆمەترییان نەکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی شوباتی 2024، بۆتان شێرکۆ، یاریدەدەری هونەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکان لە هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە تۆماری بایۆمەتری دەست پێدەکات تاکو 20ـی شوباتی ئەمانگە بەردەوام دەبێت، بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بایۆمەترییان نەکردووە، چونکە ئەوەی بایۆمەتری نەبێت ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکات.

بەگوتەی ئەو یاریدەدەرە، لە هەرسێ پارێزگای کوردستان بنکەکانی بایۆمەتری کراونەتەوە، لە هەولێر 53 بنکەی ناو تۆمارکردن، هەیە.

بۆتان شێرکۆ رایشیگەیاند، ئەوانەی بەگشتی بایۆمەترییان نەکردووە و هەروەها ئەوانەی لە دایکبووی 2006ین بایۆمەتری دەیانگرێتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن، بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردنەکان کارتەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.