دەم پارتی: بەرامبەر سێ شارەوانی پشتیوانی کاندیدی جەهەپە لە ئیستانبوڵ ناکەین

لۆگۆی دەم پارتی
لۆگۆی دەم پارتی

K24 - هەولێر

دەم پارتی دەڵێت، ئیستانبوڵ بۆ پارتەکەیان تایبەتە  و بەرامبەر سێ شارەوانی، پشتیوانی کاندیدی جەهەپە لە ئیستانبوڵ ناکەن.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رەتیکردەوە لەبەرامبەر پشتگیریکردنی کاندیدی جەهەپە لە ئیستانبوڵ، داوای سێ شارەوانییان لەو پارتە کردبێت.

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبیژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە دیمانەیەکی تایبەتدا وەڵامی دەنگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ جەهەپە دایەوە و رەتیکردەوە لەبەرامبەر پشتگیریکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کاندیدی ئەو پارتە لە ئیستانبوڵ، داوای شارەوانی سێ شارۆچکەیان کردبێت کە بریتین لە ئەسەنیورت و ئادالار لە ئیستانبوڵ و شارۆچکەی ئاکدەنیز لە مێرسین.

گوتەبیژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان راشیگەیاند، رۆژی شەممە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتەکەیان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن و گوتیشی، ئیستانبوڵ بۆ ئەوان تایبەتە و بە وردییەوە کاری لەسەر دەکەن.