موعین کازمی: حكومه‌ت ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كات تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، حكومه‌تی عێراق پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، ده‌شڵێت ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه‌یاسا‌كه كاتێكی زۆری ناوێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 1ـی شوباتی 2024) موعین کازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ناردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی له پاره‌داركردنی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له به‌شه بودجه‌ی گشتی و قه‌رز نییه و به‌شێوه‌ی مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
موعین کازمی به پێویستیشی زانی له ئێستادا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر هه‌بێت بۆ زیادكردنی ئه‌و بڕه و ناردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان. پێشبینیشی كرد ئه‌م بڕه زیاد بكرێت، به‌تایبه‌ت كه له هه‌مان كاتدا حكومه‌تی عێراق پێویستی به بڕه پاره‌یه‌كی زیاتری بودجه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به‌تایبه‌ت له به‌غدا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌رێمی كوردستان زیاتر سوودمه‌ند ده‌بێت له وه‌رگرتنی پشكی خۆی له بودجه‌ی گشتی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌مواری بودجه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت. گوتیشی، حكومه‌ت پابه‌نده به هه‌ندێك هه‌مواركردنه‌وه بۆ نموونه زیادكردنی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو، زیادكردنی بڕی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و زیادكردنی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
موعین کازمی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، كاتێكی زۆری پێ ناچێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، به‌شێوه‌یه‌ك له مانگێك تێپه‌ڕ ناكات و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی (الشرقیة)ـی عێراقی رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ئه‌گه‌رێكه بۆ تێپه‌ڕاندنی پرسه داراییه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌ستی به‌وه كردووه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاره‌زووی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات كه له‌باره‌ی بودجه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست بووه.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیبووی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".