کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی بۆ کوردستان24: پێویستە سیستەمی دژە مووشەك لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت

كریس سمیت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا
كریس سمیت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا

K24 – هەولێر:

گۆنگرێسمانێکی ئەمەریکا دەڵێت: پێویستە هەرچی زووە سیستەمێكی بەرگری بەهێز رادەستی هەرێمی كوردستان بكەین، هاوکات جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

كریس سمیت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێویستە ئەمریکا سزای ئابووری توند بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، چونکە تاران هەر پارەیەکی دەستبکەوێت لەبواری سەربازیی و پڕچەکردنی گرووپەکان بەکاریدەهێنێت.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمەریکا لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە و پێویستە بەهێزتری بکەین.

هاوکات دەشڵێت: پێویستە هەرچی زووە سیستەمێكی بەرگری بەهێز رادەستی هەرێمی كوردستان بكەین. ناوبراو جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

كریس سمیت بە پێویستی زانی توانای کوردەکان بۆ پارێزگاریکردن لەخۆیان بەرزبکرێتەوە. گوتیشی: پێیوستە هەرچی زووە سیستەمی دژە مووشەک لەهەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، باسی لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن کرد و گوتی: لەو هێرشەدا سێ سەربازمان کووژران و 40ـی دیکەش برینداربوون.

كریس سمیت، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، "دەبێت ئێمە سزای دارایی قورس بەسەر ئێراندا بسەپێنین و رێگەنەدەین نەوت بەچین بفرۆشێن، هەروەها ئێران هەرچی دەستبکەوێت لەبواری سەربازیی و گرووپە چەکدارەکان بەکاریدەهێنێت".