ئیبراهیم ره‌ئیسی: وه‌ڵامی توندمان بۆ هه‌ر هێرشێك ده‌بێت
K24 – هەولێر:
دوای جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامی توندیان بۆ هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران له گوته‌یه‌كدا كه كه‌ناڵه ئێرانییه‌كان گواستوویه‌ناته‌وه، رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ده‌ست به شه‌ڕ ناكات، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژی و په‌لاماریك به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
گوته‌كانی سه‌رۆككۆماری ئێران دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گوته‌كانی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا دێت كه شه‌وی رابردوو 1ـی شوباتی 2024 رایگه‌یاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران سەقامگیری ناوچەکەیان تێکداوە.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها رۆژی (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.