كۆڤان جه‌لال: هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت پێویستی عێراق له بواری پیشه‌سازی شیش و چیمه‌نتۆ پڕبكاته‌وه
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی چه‌ندین پیشه‌سازی بچووك و مامناوه‌نده، ده‌شڵێت ده‌توانێت له رووی شیش و چیمه‌نتۆوه، پێویستییه‌كانی عێراقیش پڕ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) كۆڤان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌و گرفته ئابوورییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی پیشه‌سازییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامیشدایه بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر.
كۆڤان جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر پێشخستنی بواری پیشه‌سازییه به‌و پێیه‌ی پیشه‌سازی كۆڵه‌كه‌ی ئابووری هه‌ر حكومه‌ت و وڵاتێكه، له‌م رووه‌وه حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ فره‌چه‌شنكردنی پیشه‌سازی.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هه‌موو بواره‌كانی پیشه‌سازییه، به‌ڵام له ئێستادا زیاتر ئه‌و پیشه‌سازییانه‌ی هه‌یه كه قه‌باره بچووك و مامناوه‌ندن، هه‌وڵی جددیشی هه‌یه بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌سازییه‌كانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌رێمی كوردستان له بواری پیشه‌سازی شیش و چیمه‌نتۆ خاوه‌نی چه‌ندین كارگه‌ی پێشكه‌وتووه، جگه له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ، هاوكات ده‌توانێت پێداویستییه‌كانی عێراقیش پڕ بكاته‌وه.