کۆشکی سپی: بەدوای شەڕەوە نین لەگەڵ ئێران

کۆشکی سپی
کۆشکی سپی

K24 - هەولێر

کۆشکی سپی رایگەیاند، بەدوای شەڕوە نین لەگەڵ ئێران، ئەمەش دوای ئەو هێرشەی کە بنکەیەکی ئەمەریکی لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا زیاتر لە 40 سەربازی ئەمەریکیش ئەمریکی.

ئەمڕۆ شەممە، 3ـی شوبات، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێمە بەدوای شەڕدا نین لەگەڵ ئێران".

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەمەریکا بەدوای ململانێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ شوێنێکی دیکەی جیهاندا نییە، بەڵام با هەموو ئەوانەی زیانمان پێ دەگەیەنن بزانن؛ ئەگەر زیان بە ئەمەریکییەکان بگات، بێ وەڵام نابین".

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو، کە ئێران شەڕ دەست پێناکات، بەڵکو وەڵامی هەرکەسێک دەداتەوە کە هێرش بکاتە سەری. رەئیسی ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی سەربازیی ئێران لە ناوچەکەدا مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێک دروست نەکردووە و هەرگیز مەترسی نەبووە.