بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای دهۆک روویدا کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

K24 - هەولێر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێکختەر پارێزگای دهۆکی هەژاندووە.

دەستەی گشتی کەشوهەوا و بومەلەرزە لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 3ـی شوباتی 2024، کاتژمێر 6:09 خولەکی بەیانی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی رێکختەر پارێزگای دهۆکی هەژاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیانی ناوچەکە هەستییان بە بوومەلەرزەکە نەکردووە، هەروەها هیچ زیانێکی ماددی و گیانیشی نەبووە.

راشیگەیاند، لەماوەی نزیکەی دوو مانگی رابردوودا، نزیکەی 30 بوومەلەرزە لەو ناوچەیەی داوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.