هه‌ڵبژارده تۆقێنه‌ره‌كه‌ی ره‌گبی ماڵئاوایی كرد
له به‌رده‌وامی ركابه‌رییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ، هه‌ڵبژارده‌ی ره‌گبی ژاپۆن توانیان سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر نیوزله‌ندا تۆمار بكه‌ن.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ره‌گبی ژاپۆن و نیوزله‌ندا له یاریه‌كی به‌هیز رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، ژاپۆنیه‌كان توانیان ئاسته‌كی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و له كۆتاییدا به‌ئه‌نجامی 14 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر 12 خاڵ و به جیاوازای دوو خاڵ سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد.
به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ره‌گبی ژاپۆن له یه‌كه‌م رۆژی یاریی كردنی له‌ركابه‌رییه‌كانی ره‌گبی تونیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ تۆمار بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نیوزله‌ندا كه یه‌كێكه له به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كانی ره‌گبی له جیهاندا.