له مانگی رابردوودا 15 بوومه‌له‌رزه له ناوه‌خۆی عێراق تۆماركراوه
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا له مانگی رابردوودا (كانوونی دووه‌م)، 15 بوومه‌له‌رزه له‌ناوه‌خۆی عێراق تۆماركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، 39 بوومه‌له‌رزه له‌مانگی رابردوو تۆماركراوه، 15یان له‌ناو خاكی عێراق بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، زۆرترین چالاكیی بوومه‌له‌زره له پارێزگای دهۆك بووه، كه حه‌وت بوومه‌له‌رزه‌ی تێیدا تۆماركراوه، هه‌روه‌ها دوو بوومه‌له‌رزه‌ش له پارێزگای نه‌ینه‌وا و یه‌كێكیش له پارێزگای هه‌ولێر تۆماركراوه.