ژمارەی پێکانەکانی بارسێلۆنا بەرز دەبێتەوە

ئێلکای گۆندوگان لە کاتی تووشبوون بە پێکان
ئێلکای گۆندوگان لە کاتی تووشبوون بە پێکان

 

بارسێلۆنا و چاڤی لێدانێکی دیکەی کوشندەیان بەرکەوت، دوای ئەوەی لە یارییەکەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئێلکای گۆندوگان تووشی پێکان بوو بەهۆیەوە یاریگەی جێهێشت.


ئێلکای گۆندوگان لە یارییەکە لە خولەکی 59 بە ناچاری یاریگەی جێهێشت و ڤیتۆر رۆکی بەڕازیلی شوێنی گرتەوە، کە ئەم یاریزانە دوای بەشداریکردنی توانی گۆڵ بۆ بارسێلۆنا بکات پێش ئەوەی بە کارتی سوور دەربکرێت.


چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا رایگەیاند پێکانەکەی گۆندوگان قورس نییە و دەڵێت:  ئێلکای تەنیا لە پشتی هەستی بە ئازار کردووە و پێموایە رێگری لێناکات لە بەشداریکردن لە مەشقەکان و یارییەکانی داهاتوو".

گەرچی تووشی پێکان بوو، بەڵام گۆندوگان بە باشترین یاریزانی یارییەکەی بارسێلۆنا و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دیاریکرا.


ژمارەی ئێستای پێکانەکانی بارسێلۆنا:

❌ شتیگن
❌ ئینیگۆ
❌ باڵدی
❌ رۆبێرتۆ
❌ ئالۆنسۆ
❌ گاڤی
❌ رافینیا
❌ فێلیکس
❌ فێران
❌ گۆندوگان