لە ئەمەریکا و کەنەدا دەرکەوتنی گیانلەبەرێک بە نیشانەی هاتنی بەهار دەزانن

مەرموت
مەرموت

K24 - هەولێر

کاتێک گیانلەبەری "مەرموت" لە 2ـی شوباتی هەموو ساڵێکدا لە کولانەکانیان دێنە دەرەوە، ئەمە نەریتێکە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمەریکا و کەنەدا بۆ پێشبینیکردنی درێژیی یان کورتی زستان بەکار دێت، کە بەگوێرەی پێشبینی کەشوهەوا ئەمساڵ بەهار زوو دێت.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، نەریتی کەشوهەوای ئەمەریکا لە جوتیارانی ئەڵمانیاوە سەرچاوەی گرتووە کە پشتیان بە رەفتاری ئاژەڵان بەستووە بۆ ئەوەی بزانن کەی کێڵگەکانیان دادەچێنن.

بەپێی ئەم نەریتە، ئەگەر سێبەری مەرموت، دەرکەوێت کاتێک لە کونەکەیەوە دێتە دەرەوە، واتە رۆژەکە خۆرە، پاسەوانەکان لە بۆنکسوتاون ویلایەتی پێنسلڤانیا، دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە زستان شەش هەفتەی دیکە دەخایەنێت و ئاژەڵەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە ناو کولانەکەیەوە.

دان ماکگینلی سەرۆکی یانەی "بۆنکسوتاون گراوند هۆگ" رایگەیاند، "فیل" کاتێک لە شوێنی خۆی هاتە دەرەوە بەو مانایەیە کە زستان ئەمساڵ لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمەریکا کۆتایی دێت و هاتنی بەهاریش لە لێواری گەیشتندایە.

بەڵام پێشبینییەکانی کەشناسی لە فیل بە دەگمەن راستن، وەک دەستەی نیشتمانی ئەمەریکا بۆ زەریا و بەرگەهەوا لە 2ـی شوباتی هەموو ساڵێکدا روونی دەکاتەوە.

بە تێکڕا پێشبینییەکانی ئاژەڵان لە سەدا 30ـی حاڵەتەکاندا لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا راست بووە.

هەزاران کەس و دەیان رۆژنامەنووس لە چەند شوێنێکی ئەمەریکای باکوور کۆدەبنەوە بۆ بەدواداچوون بۆ رۆژی مەرموت کە هەموو ساڵێک لە 2ـی شوبات بەڕێوەدەچێت.