وەزارەتی سامانه سرووشتییەکان: کار بۆ ئەوە دەکەین هەموو خێزانەکان بەرمیلی دووەمی نەوت وەربگرن
K24 – هەولێر:
وەزارەتی سامانە سرووشتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، رۆژانە 1.4 ملیۆن لیتر بەنزین بە بەنزینخانەکان دەدرێت. وهزارهتهكه ئهوهشی خستووهتهڕوو، کار بۆ ئەوە دەکەن هەموو خێزانەکان بەرمیلی دووەمی نەوتی سپی وەربگرن .
رێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، به كوردستان24ـی راگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن هەموو خێزانەکانی هەرێمی کوردستان دووەمین بەرمیلی نەوتیان پێ بدرێت.
زهنگهنه جەختی لهوه كردهوه، رۆژانە ملیۆنێک و 400 هەزار لیتر بەنزین بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت و ئەوەش بووەتە هۆکاری هەرزانبوونی نرخی بەنزین.
رۆژی (2ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.