سه‌یرترین لێدوان و قسه ده‌گمه‌نه‌كانی زڵ‌اتان
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئه‌ستێره‌ی سوێدی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌وه ناسراوه كه كه‌سایه‌تییه‌كی گاڵته‌ئامێزی هه‌یه، زۆرجاریش به یاریزانێكی له‌خۆبایی وه‌سف ده‌كرێت، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ده‌گمه‌نترین قسه سه‌یره‌كانی ئیبرا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ـ زڵ‌اتان: جارێكیان دره‌نگ چوومه راهێنان، كه‌چی راهێنه‌ره‌كه هه‌موویانی سزا دابوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زوو هاتوونه.
ـ زڵ‌اتان: كاتێك سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌م، خۆم نابینمه‌وه، چونكه جیهان ته‌نیا یه‌ك زڵاتانی هه‌یه.
ـ زڵ‌اتان: له یاسای مندا وشه‌ی كۆنتڕۆڵ نییه، چونكه زڵ‌اتان هیچ شتێكی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت
ـ زڵ‌اتان: هیچ كاتێك بۆ لای ناوبژیوان ناڕۆم، چونكه ئه‌و بۆ لای من دێت.
ـ زڵ‌اتان: ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی كارتی سوور به ڕووی مندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، خۆیان شایسته‌ی كارتی سوور و ده‌كردنن.
ـ زڵ‌اتان: كاتێك له‌سه‌ر ده‌می هه‌رزه‌كاریدا، ماڵه‌وه‌م جێهێشت، به باوكم وت ئه‌وه من ده‌ڕۆم و تۆ بوویه پیاوی ماڵه‌وه.
ـ زڵ‌اتان: هه‌رگیز سه‌عات به‌كارناهێنم، چونكه نامه‌وێت من ئاماده نیم به كه‌یفی میلی كاتژمێر ژیان تێپه‌ڕ بكه‌م، ده‌بێت ئه‌و چاودێری من بكات و به‌دوام بكه‌وێت.
ـ زڵ‌اتان: رۆژنامه‌نووسه‌كان نا‌وێرن زۆر ره‌خنه له من بگرن، چونكه له من ده‌ترسن.
ـ زڵ‌اتان: هیچ كه‌سێك بووی نییه به‌بێ رووخسه‌ت ده‌ست له من بدات.
ـ زڵ‌اتان: به ژنه‌كه‌شم ناڵێم ده‌چمه كام یانه‌یه، چونكه زمانی له به‌ژنی درێژتره.
ـ زڵ‌اتان: كاتێك له قوتابخانه بووم، مامۆستایه‌كه‌م ئه‌گه‌ر پرسیارێكی هه‌با ده‌بوو ده‌ستی به‌رز كردبا.
ـ زڵ‌اتان: گراهام بێل كاتێك ته‌له‌فۆنی داهێنا، من پێشتر 3 ته‌له‌فۆنیشم بۆ كرد بوو.