هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت: پاڵپشتی له گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه ئه‌نجامدا و راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه عێراقییه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 4ـی شوباتی 2024) هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و به ئاماده‌بوونی له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆمار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق كرا و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كان كرا".
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به مه‌ترسی بۆسه‌ر دام و ده‌زگا ئه‌منییه "فه‌رمییه‌كان" وه‌سفكرد. وێڕای ئه‌وه‌ش به پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و یاسابه‌ركاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كرد.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پاڵپشتی له گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە (3ـی شوباتی 2024) فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان لە عێراق و سووریا هێرشی ئاسمانییان دژی سوپای پاسداران، سوپای قودس و گرووپە پاشکۆکانیان ئەنجامدا و زیاتر لە 85 ئامانجیان پێکاوە.
لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.
له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە بۆردومانەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و سووریا نزیکەی 40 کەس کوژراون.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بانگهێشتی ده‌یڤید بێركه‌ر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کردووە و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئەمەریکا راده‌ستده‌كات و له به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
رۆژی شەممە (3ـی شوباتی 2024) سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی ئاسایش و بەرگری راسپاردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان سەردانی شوێنی بۆردومانەکانی سوپای ئەمەریکا لە رۆژئاوای وڵات بکەن و هەڵوێستە لەسەر وردەکانی شوێنە بەئامانجگیراوەکان بکەن و راپۆرتێکی بەپەلە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردانی پێویست لەبارەیەوە.
پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر پێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراقدا كرد و داوای له حكومه‌تی فیدراڵی كرد په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 18ـی ساڵی 2020ـی تایبه‌ت به ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.