گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بوونەتە هەڕەشە لەسەر عێراق
K24 - هەولێر
هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای عێراق كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه. به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئۆكلاهۆماش ده‌ڵێت، "گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق هاوپه‌یمانێكی زۆر نزیكن له ئێران".
هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای عێراق كه تێیدا 16 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران. ناڕه‌زایه‌تیی شیعه‌كانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا. به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له زانكۆی ئۆكلاهۆما دەڵێت، "هه‌ر چه‌ند هێرشه‌كان له دژی ئه‌و گرووپانه‌ن كه هاوپه‌یمانی ئێرانن، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیانه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق".
جوشوا لاندیس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له زانكۆی ئۆكلاهۆما باس لەوە دەکات، "پێناچێت له ئێستاوه هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كار بكات، چونكه گرووپه عێراقییه‌كان راینگه‌یاندووه كه لێی ده‌ده‌ن، سه‌ركرده و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كوژراون، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی عێراقییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ده‌شڵێت، نامانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ جه‌نگی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌های سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان بچووككراوه‌ته‌وه و پێموایه ئه‌و هه‌موو هێرشانه ئه‌مه‌ریكا له عێراق لاواز ده‌كات".
ئه‌و توێژه‌ره جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌و گرووپانه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێران‌دا نین، به‌ڵام هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز و ستراتیژی له‌نێوانیان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
جوشوا لاندیس گوتی، "ئێران راسته‌وخۆ ئه‌وانی كۆنترۆڵ نه‌كردووه، چونكه ئه‌و گرووپانه عێراقین، به‌ڵام له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران كار ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژییان هه‌یه، هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نن. وه‌ك ده‌شزانین، عێراق زۆر به‌قووڵی دابه‌ش بووه، به‌ڵام زۆرینه‌یان شیعه‌ن باوه‌ڕیان وایه، ئێران پارێزه‌ری ئه‌وانه. حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانیش به‌توندی له‌ژێر ركێفی ئێرانه و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانیش به‌شێكن له حكوومه‌تی سوودانی".
درەنگانی شەوی هەیینی، 02-04-2024، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.