شاره‌وانی هه‌ولێر خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كانییان ته‌واوبووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی شوباتی 2024)، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، سبه‌ی سێشەممە 6ـی شوباتی 2024 سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن، بەشی موڵکایەتی، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتییانەش دەکەین پێشتر پەیوەندیان پێوە کراوە و نایەن بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکانیان، یاخود وه‌ڵامی پەیوەندییەکان نادەنەوە، پێویستە بە زووترین کات سەردانمان بکەن.
گوندی كۆری له ساڵی 2014 لەسه‌ر رووبه‌ری هەزار و 592 دۆنم زەوی وەکو هاوکارییەک بۆ کرێنشینان دروستکراوە، کە بریتیبوون لە پێنج هەزار و 304 یەکەی نیشتەجێبوون. ئەوکات 1200 لەو خانووانە دابەشکران، بەڵام حکومەتی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.
رۆژی 04-10-2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وێنه‌ی تۆماری نزیكه‌ی 4200 پارچه زه‌وی له گوندی كۆری ته‌واوكران، پێشتر بڕیاردرا خاوەن زەوییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بڕی 7000 دۆلار و زەوییەکی 200 مەتری قەرەبوو بکرێنەوە.