به‌ره‌ی توركمان داوای جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆسته‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/781ad60f-8698-4d65-9517-378f6324f5b0/pekahatakni%20parlaman.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

پێكهاته‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێن، داوامان له‌ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستا، كرد، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ پێكهاته‌كان بدرێت و به‌شێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانیش پشتگیریان كردین، ئێستاش پشتگیری ئه‌و پێشنیازه‌ی پارتی ده‌كه‌ین تا به‌ زووترین كات دۆخی په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌.

پێكهاته‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ده‌م پێشنیازه‌كه‌ی پارتی دێن بۆ ئاسایيكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانیش ده‌ڵێت، داوای جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ده‌شتوانین دانیشته‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌.

فراكسیۆنی توركمان و كریستیانه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێن، ئێمه‌ داوای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ به‌رده‌م بارزانی و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش ئه‌وكات پشتگیری داواكه‌ی ئێمه‌یان كرد، ئێستاش قسه‌ی دیكه‌ ده‌كه‌ن.

پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیازی كردووه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بدرێته‌ سێ لایه‌نی جيا له‌ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، نوێنه‌ری بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌م پیشنیازه‌ی تاووتوێكردووه‌، به‌ڵام دیار نییه‌، رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، یاخود نا.