ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن و پارێزگار کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا

K24 – بەغدا:

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کۆبوونەوەی دەستیپێکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن و پارێزگاری بەغدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە هۆلێ کۆبوونەوەکە رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی بەشێک لە لایەنەکان، بۆ پۆستی پارێزگاری بـەغدا، عبدولموتەڵب عەلەوی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار قەیسی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە هاوپەیمانی عەزم کاندیدی بەهێزن.

ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە 49 کورسی پێکهاتووە لەگەڵ چوار کورسی کۆتای پێکهاتەکانی کوردی فەیلی و کریستیانەکان.