نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش: رێگەنادەین وڵاتەکەمان بکرێتە بەشێک لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان

عەباس کازم، نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش
عەباس کازم، نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش

K24 – هەولێر:

نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەمان دەکەین بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هێرشەکانی ئێران بکات، ئیدانەی هێرشەکانی ئەمەریکای کرد.

عەباس کازم، نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، دەستدرێژییەکان بۆسەر وڵاتەکەمان رەتدەکەینەوە و رێگەنادەین وڵاتەکەمان لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان تێوەبگلێت

نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش گوتشی، لە هێرشەکەی ئەمەریکا لە عێراق خەڵکی سیڤیل کوژراون و ئیدانەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەمانە.

هەروەها عەباس کازم باسی لەوەشکرد، عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان هاوسەنگ دەکات و هەوڵیداوە ببێتە سەرچاوەی سەقامگیریی ناوچەکە.

هاوکات نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتیشی، دەستدرێژییەکانی سەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق رەت دەکەینەوە و هێرشەکانی ئەمەریکا سەرکۆنە دەکەین.