رۆزماری دی کارلۆ: لە هێرشەکانی سووریا و عێراق تەنیا گرووپە چەکدارەکان کراونەتە ئامانج

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

K24- هەولێر

یاریدەدەری سکتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق بەردەوام پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پاراستنی هێزەکانمان، بەڵام میلیشیاکانی عێراق بەردەوامن لە هێرش کردن.

رۆژی دووشەممە، 5ـی شوباتی 2024، رۆزماری دی کارلۆ، یاریدەدەری سکتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر  عێراق و سووریا رایگەیاند، ئێمە رووداوەکان رۆژانە دەبینین، لەنێویشیاندا ئەو هێرشانەن کە زیاتر لە  160 هێرشە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق لەو دوو وڵاتە و بەردەوامیشە لە 28ـی مانگی رابردوو، کە هێرش کرایە سەر سەربازەکانمان لە ئوردن لە بنکەی تاوەر22 کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ سەربازمان و بریندابوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانمان.

بەگوتەی ئەو یاریدەدەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 2ـی شوبات/ 2022 فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا چەند هێرشێکی لە سووریا و عێراق ئەنجامدا، لە دژی هێرشەکانی مقاوەمەی ئیسلامی سەر بە سوپای پاسداران، وەک ئەوەی دەگوترێ بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتی سڤیل، بەڵام فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رەتی دەکاتەوە و دەڵێت: "تەنیا ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج کە بارەگای ئەو میلیشیانە بوون، نامانەوی ململانێکان زیاتر بێت، عێراق بەردەوام پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پاراستنی هێزەکانمان"، بەڵام هەندێک میلیشیا کە سەر بە بەرەی مقاوەمەن لە عێراق دەڵێن "بەردەوام دەبین لە هێرشەکان دژی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی لە ناوچەکە".