چاودێرانی سیاسی: هەندێک لایەن دەستوەردان لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەکەن
K24 - هەولێر
دادگای فیدراڵی له ده‌ركردنی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. پسپۆڕانیش هۆکارەکەی بۆ سه‌پاندنی خواست و هه‌ژموونی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه به‌سه‌ر بڕیاری دادگا و ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كه‌ی دەگەڕێننەوە.
رۆژی یەکشەممە، 04-02-2024، نۆیه‌م دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان و کورسی کۆتاکان، بۆ رۆژی 11-02-2024 دواخرا. به‌شێك له چاو‌دێر و سیاسه‌تمه‌دارانیش هۆكاری دواخستنەکە به سیاسی ده‌زانن.
رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ئه‌كره‌م دەڵێت، "دواخستنی بڕیاردان لەسەر یاساکە له كاتێكه‌وه بۆ كاتیكی دیكه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیمه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و له‌سه‌ر رۆڵی هێزه كوردییه‌كانیش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی ده‌بێت".
پسپۆڕانی یاسا رایێكی جیاوازتریان هەیە، به‌وه‌ی پێده‌چێت چه‌ندباره‌بوونه‌وه ئه‌م دواخستنه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی سیاسی بێت، ئه‌وه‌نده یاسایی نه‌بێت، وێڕای هه‌وڵه‌كانی دادگا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ری رازی بن.
د. عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لجه‌نهه‌م، پسپۆڕی یاسا و شاره‌زای سیاسی باس لەوە دەکات، "دادگای فیدراڵی وەک هەر دادگایەکی دیکەیە. بەو پێیەی بە یاسای ڕێکاری مەدەنی ژمارە 83 ساڵی 1969 بەڕێوەدەچێت. ڕەنگە پێویستی بە بەڵگەنامەیەکی دیاریکراو هەبێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ئه‌و داوایه پێویست به پێداچوونه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه بكات، بۆ یاسای تایبه‌ت به هه‌رێم و میكانیزمێكی جیاوازتری ھەبێت" .
جارێكی دیكه په‌تی فشاری سیاسی ده‌خرێته‌وه ملی دادگای فیدراڵی و تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا په‌ك ده‌خه‌ن، كه چاودێران به گرنگ ده‌یزانن دادگا له‌ژێر ئه‌و فشارانه بێته ده‌ره‌وه و به یاسا كاربكات، نه‌ك به خواستی سیاسه‌تمه‌داران.