دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری بەسەر ژینگە پارێزان دابەشکرد

رۆژی جیهانی ژینگە پارێز
رۆژی جیهانی ژینگە پارێز

K24 - هەولێر

پاراستنی ژینگە یەکێکە لە بنەماکان لە جیهان، ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی، بەهاوکاری لەگەڵ کونسوڵی ئیمارات لە شاری هەولێر هاوکاری خۆراکی و جلوبەرگی بەسەر ژینگە پارێزانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەشکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی شوباتی 2024، ئیسماعیل عەبدولعەزیز، سەرپەرشتی دابەشکردنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژینگە پارێزان کارێکی پیرۆز دەکەن بۆیە هاوکاریی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ 300 ژینگە پارێزی سنووری هەولێر دەگەیەندرێت، کە هەژارترین کەسانی کۆمەڵگان و ئەرکێکی قورسیشیان لەسەرە.

بە گوتەی ئەو سەرپەرشتیارە: "دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوام هاوکاری ئەو ژینگە پارێزانە دەکات، ئەمڕۆش هەڵساون بە دابینکردنی خۆراک، جلو بەرگ، بەتانی بۆ 300 ژینگە پارێز."  گوتیشی: "لە پلانماندا هەیە، ئەو ژینگە پارێزانەی کە ماون هاوکاری ئەوانیش بکەن".

راشیگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی لەگەڵ هەموو رێکخراو خوا پێداوەکانی کە دەبەخشن هەماهەنگی هەیە، چونکە دەزگای خێرخوازی بارزانی  وەک پردێکە لە نێوان ئەو دەوڵەتانەی کە کۆمەک بەخشن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.