ته‌ندروستی غه‌ززه‌: ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته‌ 27585 كه‌س

K24 - هەولێر:

بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌ و رۆژ له‌ دوای رۆژ ژماره‌ی قوربانییان به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی نوێترین ئاماری ته‌ندروستی غه‌ززه‌، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته‌ 27585 كه‌س.

هه‌روه‌ها ته‌ندروستی غه‌ززه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی برینداران له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 66978 كه‌س.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 107 كه‌س له‌ غه‌ززه‌ كۆمه‌ڵكوژكراون.

لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 بارمتەش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.

هەریەك لە ئەمه‌ریكا، كەنەدا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و فینلەند هاوكارییە داراییەكانیان بۆ ئاژانسی كار و هاوكاری ئاوارە فەڵەستینیەكان راگرتووە.

هۆكاری راگرتنی هاوكارییەكان، بەشداریكردنی ژمارەیەك لەو هاووڵاتیە فەڵەستینیانەیە لە هێرشەكەی 7ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووی سەر ئیسرائیل.