بەهۆی دوو تەقینەوە لە پایتەختی سۆماڵ 25 کەس کوژران و برینداربوون

تەقینەوە لە سۆماڵ
تەقینەوە لە سۆماڵ

K24 – هەولێر:

بەهۆی دوو تەقینەوە لە بازاڕێکی میللـی لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، 10 کەس کوژران و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژی سێشەممە (6ـی شوباتی 2024) ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان کە لە شایەتحاڵەکانی گواستووەتەوە، لەو دوو تەقینەوەیەدا بەلایەنی کەمەوە، 10 کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەم رووداوەش دوای ئەوە هات کە پێش چەند رۆژێک هێزەکانی پاراستنی ئاشتی سەر بە یەکێتی ئەفریقا لە سۆماڵ، تەواوکردنی قۆناغی دووەمی کشانەوەی راگەیاند کە لە سێ هەزار سەرباز پێکهاتبوون، هەرچەندە بۆ ماوەی چوار مانگ پرۆسەی کشانەوەکە دواکەوت.

ماوەی چەند ساڵێکە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ بزووتنەوەی شەباب لەو وڵاتە بەردەوامە و بەو هۆیەوە، سەدان هاووڵاتی سۆماڵی بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی دیکەش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.

تەقینەوە لە سۆماڵ
تەقینەوە لە سۆماڵ