پڕۆسەی خوێندن لە سنووری پێنجوێن دەستیپێکردەوە

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7-2-2024، پڕۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی سنووری پێنجوێن دەستیپێکردەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی، ئارام بەختیار رایگەیاند، دوێنێ پەروەردەی پێنجوێن بە مامۆستایانی سنووری پەروەردەکەی راگەیاند، کە رۆژی چوارشەممە، پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە بکەن، چونکە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

 گوتیشی: ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە قوتابخانەکانی سنووری پێنجوێن کراونەتەوە و پڕۆسەی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە و مامۆستا و قوتابیانیش گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.

هاوکات قوتابیان خۆشحاڵی خۆیان بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەربڕی و بەپەرۆشەوە گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.

پێشووتر عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەکوردستان24ـی راگەیاندبوو: پرۆسەی خوێندن لە 786 قوتابخانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و رۆژانە بەردەوامن لە دابەشکردنی و کتێب بە سەر قوتابیاندا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی کوردستان24 کەوتوون، تاوەکوو دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن بەمشێوەیە بووە:

- خوێندنی پیشەیی 100%

- قوتابخانە ئامادەییەکان 89%

- قوتابخانە ناوەندییەکان 60%