فەیسبووک و ئینستاگرام بەکارهێنەرانی لە وێنە دروستکراوەکانی ژیری دەستکرد ئاگادار دەکاتەوە

کۆپییەکی وێنەکانی ژیری دەستکرد
کۆپییەکی وێنەکانی ژیری دەستکرد

 K24 - هەولێر

لە چەند مانگی داهاتوودا، کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و سرێدسە بە فەرمی تایبەتمەندییەکی دیکەی بۆ بەرنامەکەکانی زیاد دەکات، کە بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە لەو وێنانەی لە رێگەی ژیری دەستکردەوە دروست دەکرێن و زۆر جار بەکارهێنەران بە هەڵەدا دەبەن.

نیک کلێگ، بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی لە کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، کۆمپانیاکە سەرقاڵی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکەیە، کە یەکێک دەبێت لە هەرە پێشەنگەکانی بوارەکە.

ئەو تایبەتمەندییەی مێتا سەرقاڵی دروستکردنییەتی و لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەست دەبێت، ئاگادارییەک لەگەڵ ئەو وێنانەندا دەدەنێت کە لە ریگەی ژیری دەستکردەوە دروستکراون، تەنانەت ئەو وێنانەنش دەناسێتەوە کە لە بەرنامەی وێبەستایتەکانی وەک گووگڵ و ئۆپن ئەی ئایوە هاتوون.

وێنە دروستەکراوەکانی ژیری دەستکرد لە ماوەی رابردوودا مشتوومڕی زۆری بەدوای خۆیدا ‌هێنا دوای ئەوەی وێنەی چەندان کەسایەتی هونەری و سیاسی لەو رێگەیەوە دروستکران و دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. کۆشکی سپی بە فەرمی داوای لە کۆنگرێس کرد، یاسایەک بۆ رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکە و کۆپیکردن دەربکەن.