هه‌ولێر.. وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان كۆبووه‌وه‌

K24 – هەولێر:

له‌ هه‌ولێر ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان پێشوازی لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە مەتین گوراك سوپاسالاری توركیا و عەلی ڕەزا گونەی، باڵیۆزی توركیا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و سەربازیی توركیا.

دوێنێ سێشەممە (6ـی شوباتی 2024) فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتنە هەولێری پایتەخت.

دوای گه‌یشتنیان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و دۆسییەی هاریکاری‌ و هەماهەنگی هاوبەش له‌ دیداره‌كاندا تاووتوێكران.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ عێراقیش شانده‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

675