شاره‌وانی هه‌ولێر: زیاتر له 145 هه‌زار كارت كراونه‌ته تاپۆ
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر نزیكه‌ی 165 هه‌زار كارت دابه‌ش كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 145 هه‌زار كراونه‌ته تاپۆ و ئه‌وانه‌یشی ماون، به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) كارزان عه‌بدولهادی، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی یه‌كه‌كی تایبه‌ت به تاپۆكردنی ئه‌و كارتانه دروستكراوه كه له لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش كراوه.
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌كه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له‌خۆده‌گرێت كه په‌یوه‌ندیدارن به‌و پرسه‌وه، به‌تایبه‌ت پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر نزیكه‌ی 165 هه‌زار كارت دابه‌ش كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 146 هه‌زار بوونه‌ته تاپۆ و 19 هه‌زاری دیكه‌ش ماوه و به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
كارزان عه‌بدولهادی روونیشیكرده‌وه، له رووی یاساییه‌وه فرۆشتنی كارتی زه‌وییه‌كان نایاساییه، به‌ڵام شاره‌وانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كارته‌كان ده‌كات یان كه بریكاریان هه‌یه.
رۆژی سێشەممە 16ـی حوه‌زیرانی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاپۆکردنی زەوی کارت و یەکەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکانی ئەو شوێنانە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون. گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامدانی جیاکردنەوەی زەوی پڕۆژەکان كرا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی تۆمارکردنی زەوی نیشتەجێبوونی ئەو ھاووڵاتیانەی کە بە شێوازی ( کارت) لە شارەوانییەکان وەریانگرتووە، هەروەها تەواوکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی یەکەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە ئەنجام دراون، بۆ ئەوەی لە سەر کڕیاران بە فەرمی لە فەرمانگەکانی تاپۆ تۆمار بکرێن.