نایجیریا دوای 11 ساڵ گەیشتەوە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا


هەڵبژاردەی تۆپی پێی نایجیریا دوای 11 ساڵ گەیشتەوە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە ئەفریقای باشووری بردەوە، کە لە کاتی ئاسایی یارییەکە 1-1 یەکسان بوون.


لە خولەکی 66 نایجیریا گۆڵی یەکەمی لەڕێی ئیکۆنگ بە لێدانی سزا تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی 89 مۆکۆینا ئەنجامەکەی هەر بە لێدانی سزا یەکسان کردەوە، لەپێناو دیاریکردنی براوەی یارییەکە هەردوولا لە گێمە زیادکراوەکان یارییان کرد، لەم بەشەی یارییەکە هیچ گۆڵێک نەکرا و یارییەکە چووە نێو لێدانە یەکلاکەرەوەکان.


لە لێدانە یەکلاکەرەوەکانیشدا نایجیریا 4-2 لە ئەفریقای باشووری بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، لەم قۆناغەش نایجیریا رووبەڕووی براوەی نێوان کۆتدیڤوار و کۆنگۆی دیموکرات دەبێتەوە.