ناجیح میزان: سوودانی ناتوانێت كۆنتڕۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كان بكات
K24 - هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق بووه‌ته پارێزگایه‌كی ئێران، كه پڕیه‌تی له دووڕوویی و گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری. ده‌شڵێت، ئێران له ئێستادا شۆڕشی میلیشیایی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و عێراقی كردووه‌ته گۆڕه‌پانی ئامانجه‌كانی.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) ناجیح میزان، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆ له ئه‌سته‌نبۆڵ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌م شه‌وی سه‌ر سه‌ركرده‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق، راگه‌یاندنی شه‌ڕه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا رایگه‌یاندووه، هه‌موو گرووپه چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانیان كه سه‌ر به ئێرانن له ناوچه‌كه به‌ئامانج ده‌گرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناتوانێت كۆنتڕۆڵی گرووپه شیعه‌كان بكات، چونكه بڕیاره‌كانی عێراق له تارانه‌وه ده‌رده‌چن نه‌ك له به‌غدا.
جه‌ختیشیكرده‌وه عێراق بووه‌ته پارێزگایه‌كی ئێران، كه پڕیه‌تی له دووڕوویی و گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری. روونیشیكرده‌وه سه‌ركرده‌كانی عێراق هه‌مووان سه‌ر به ئێرانن و به‌بێ تاران هیچ بڕیارێك نادات.
گوتیشی، ئێران له ئێستادا شۆڕشی میلیشیایی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراقی كردووه‌ته گۆڕه‌پانی ئامانجه‌كانی دژ به ئه‌مه‌ریكا.
ئەم شه‌و چوارشەممە، شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، ئاماژەی بەوەدا، لە بەغدای پایتەختی عێراق سێ تەقینەوە روویاندا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج لە ناوچەی مەشتەل، لە رۆژهەڵاتی بەغدا، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنێکی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری، گوتی: لە ئەنجامی ئەو تەقینەوانە سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەستی کوردستان24 کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.
کوردستان24 زانیوویەتی دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان علیاوی کوژراون، هاوکات حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ئاگادارای راپۆرتەکانن سەبارەت بە هێرشەکەی بەغدا.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، ساعیدی بەرپرسی سیستەمی مووشەکییەکانی حزبووڵڵای عێراقە ئەمشەو لە هێرشەکە کوژراوە.