وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی زانكۆی ئیشق هاته ده‌نگ

K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆی"ئیشق" ده‌خوێنن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند" هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی زانكۆكه‌وه ده‌ربچێت، له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان ڕه‌چاو ده‌كرێت.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگه‌یاندووه" زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان پاڵپشت بە یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دامەزراوە، تائێستاش هیچ بڕیارێک لەبارەى زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان نەدراوە، هەر بڕیارێکیش لەبارەى ئەم زانکۆیە دەربچێت ئێمە بەرژەوەندى خوێندکاران و کوالێتى خوێندن لەبەرچاو دەگرین، وتیشى حکومەتى هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا،هەر بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە دەربكه‌ن، بەردەوامى پرۆسەى خوێندنى خوێندکاران رەچاودەکرێت، چونکە ئەرکى سەرەکیمان بەردەوامیدان بە پرۆسەى خوێندنی قوتابیان و چاره‌نووسیان دەبێت.