چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر هێرشەکەی ئەمەریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی
چوارچێوەی هەماهەنگی

K24 - هەولێر

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، بەئامانجکردنی ئەبوباقر ساعدی دژایەتی کردنی عێراقە و ئەرکە تایبەتەکانی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لێرەدا کۆتایی پێدێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی شوباتی 2024، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئیدانەی هێرشە دووبارەبووەکانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سەروەری عێراق و بەزاندنی هێڵە سوورەکانیان دەکەین. ئەو هێرشانە بووەتە هۆی بەئامانجگرتنی هێزە فەرمییەکانی عێراق و لەگەڵ ئەوکەسانەی بەشداریان کردووە لە شکستپێهێنانی داعش و پاککردنەوەی خاکی عێراق.

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی خستەڕوو، بەئامانجکردنی ئەبوباقر ساعدی دژایەتییەکردنی عێراقە. و ئەرکە تایبەتەکانی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لێرەدا کۆتایی پێدێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات، بۆ کۆتایی بە زنجیرە هێرشە شەڕانگێزەکانی ئەمەریکا و گەڕاندنەوەی سەلامەتی وسەقامگیری بۆ هاووڵاتیان.