بەهاوکاری ئاژانسی کۆیکا 20 قوتابخانە لە هەولێر نۆژەندەکرێنەوە

بەهاوکاری ئاژانسی کۆیکای 20 قوتابخانە لە هەولێر نۆژەندەکرێتەوە (وێنە؛ هێرۆ مەولودی - کوردستان24)
بەهاوکاری ئاژانسی کۆیکای 20 قوتابخانە لە هەولێر نۆژەندەکرێتەوە (وێنە؛ هێرۆ مەولودی - کوردستان24)

K24 - هەولێر

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاژاسنی کۆیکای کۆریای باشوور واژوو کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی شوباتی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جۆرە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاژاسنی کۆیکای کۆریای باشوور واژوو کرا.

بەگوتەی ئالان حەمە سەعید: "یاداشتەکە بریتییە لە پڕۆژەیەک کە خزمەتێکی گرنگی بواری پەروەردەی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە هەولێر پایتەخت دەکات. هەموولایەک ئاگادارن لە مێژووی نێوان کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان. ئەمەش دوای ساڵی 2003 کە مێژوویەکی گرنگە گرنگییانداوە بە بواری سەربازی، ئابووری، کولتوور و پەروەردەیی کە لە هەموو بوارەکان پەرەی سەندووە".

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمیشە بە بایەخەوە رواندویەتییە هەوڵ و ماندووبوونییەکانی تیپی زەیتوون لە رابردوو لەگەڵ کونسوڵخانەی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسی کۆیکا کە رۆڵێکی گرنگیان هەبووە، لە پاڵپشتی و هەماهەنگی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستان بەم پڕۆژەیە کە بریتییە لە کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی گەورە لە هەولێری پایتەخت لە گەرێک کە خزمەتێکی زۆر دەکات بە دانیشتووانەکەی و هەموو ئەو قوتابیانەی کە پەنابەرن لەو ناوچایەئالان.

حەمە سەعید گوتی: "پڕۆژەکە لە گەرەکی ژینی دارەتووە، لەهەمانکاتدا کردنەوەی سەنتەرێکی راهێنانی مامۆستایان لە هەولێری نوێ لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی 20 قوتابخانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی زەیتوون". لە چوارچێوەی ئەو پڕۆپۆزەڵەی کە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی کردووە، بە رەزامەندی حکومەتی کۆریا و وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی کۆریا و ئاژانسی کۆیکا.