ریال مەدرید چاودێری یاریزانێكی جامی ئاسیا دەكات

موسا ئەلتەعمەری هێرشبەری هەڵبژاردەی ئوردن
موسا ئەلتەعمەری هێرشبەری هەڵبژاردەی ئوردن

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی راگەیاندنی ئیسپانیا، ریال مەدرید نوێنەرەكانی راسپاردووە و چاودێری سووپەرستارێكی جامی ئاسیا دەكات و دەیەوێت لە كۆتایی ئەم وەرزە بیگوازێتەوە.
رۆژنامەی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا، لە راپۆرتە هەواڵێكدا ئاشكرای كردووە كە موسا ئەلتەعمەری هێرشبەری هەڵبژاردەی ئوردن سەرنجی یانەی ریال مەدریدی راكێشاوە و ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن.
موسا ئەلتەعمەری لە قۆناغی پێشكۆتایی بەرامبەر ئێران گۆڵێك و ئاسیستێكی كرد و هەڵبژاردەكەی بۆ یەكەمجار گەیاندە یاریی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئاسیا، بەمەش ژمارە گۆڵەكانی لە پاڵەوانێتییەكە گەیاندە 3 گۆڵ و 2 ئاسیست.
بە گوێرەی سەرچاوە ئیسپانیاییەكە، یانەی ریال مەدرید نوێنەرێكی خۆی راسپاردووە بۆ ئەوەی لە قەتەر چاودێری موسا ئەلتەعمەری هێرشبەری ئوردنی یانەی مۆنپێلیێی فەرەنسی بكات.
موسا ئەلتەعمەری 26 ساڵان. لە هاوینی 2018 لە یانەی شەبابی ئوردنییەوە پەیوەندی بە یانەی ئاپۆیل نیقۆسیای قوبرسی كرد، دوای دوو وەرز روویكردە لیۆڤینی بەلجیكی، دواتر هاوینی رابردوو ئۆفەرێكی لە لایەن یانەی مۆنپێلیێ فەرەنسا پێگەیشت و قبوڵی كرد، ئەم وەرزە لە كۆی 16 یاریی لە لیگ وەن 3 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووە.

موسا ئەلتەعمەری هێرشبەری ئوردنی دوای ئەوەی گۆڵی لە كۆریای باشوور كرد لە جامی ئاسیای 2023
موسا ئەلتەعمەری هێرشبەری ئوردنی دوای ئەوەی گۆڵی لە كۆریای باشوور كرد لە جامی ئاسیای 2023