ئەردۆغان: لایەنە دەرەکییەکان دەیانەوێت لەرێگەی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە سیاسەتی تورکیا دیزاین بکەن

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

K24 – هەولێر:

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو لایەنانەی کە یاری سیاسی دەکەن ئاگاداری ئەوە نین کە تورکیا، تورکیای پێشوو نییە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە سەمسووری باکووری کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی تیروپشکی خانووی زیانبەرکەوتووان کرد و رایگەیاند، زیادبوونی لەناکاوی کردەوە تیرۆرستییەکان و هاندان و دانانی کەمین لە پارێزگاکان و لە دەرەوەی سنوورەکان لەخۆڕا نییە و هەوڵی دیزاینکردنی سیاسەتی تورکیا دەدرێت.

سەرۆککۆماری تورکیا، گوتی: ئێوەش لە نزیکەوە ئاگادارن، هەوڵەکانی دیزاینکردنی سیاسەت و وڵاتەکەمان و تێکدانی ئارامی لەڕێگەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە تەواو نابێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەو لایەنانەی کە یاری سیاسی دەکەن ئاگاداری ئەوە نین کە تورکیا، تورکیای پێشوو نییە.