ئارام ره‌سووڵ مامه‌ند: گرووپه چه‌كداره‌كان له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌رمن
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا و ئێران به جۆرێك له جۆره‌كان رێككه‌وتوون هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كدی له ناوچه‌كه. ده‌شڵێت، كاردانه‌وه‌كانی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان نه‌رمه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024) ئارام ره‌سووڵ مامه‌ند، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له به‌غدا، ته‌نیا كاردانه‌وه‌ی سیاسی نه‌بوون، به‌ڵام شه‌قامیش ده‌نگی لێ به‌رزبووه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت، له هه‌مان كاتدا شه‌قامی ئه‌مه‌ریكیش ده‌نگی لێوه هاتووه و پێی وایه ئه‌و هێرشانه له ئاست خواستی ئه‌واندا نه‌بووه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژرانی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن.
ئارام ره‌سووڵ مامه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا نه‌رمن، ته‌نانه‌ت كه‌تائیبی حزبوڵڵا كه ئه‌گه‌رچی سه‌ركرده‌یه‌كیان به‌ئامانجگیراوه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك نه‌رمی نواندووه.
روونیشیكرده‌وه، حزبوڵڵا و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه دوای ئه‌و هێرشه، چاوه‌ڕوانی هێرشی دیكه‌یش ده‌كه‌ن و دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌نده ناوه‌ستێ.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌گه‌ر به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆش رێكنه‌كه‌وتبن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون، به جۆرێك له جۆره‌كان لێك تێده‌گه‌ن، كه ئاستی ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان فراوانتر نه‌بێت، بۆیه ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش خۆیان له هێرشی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كدی له ناوچه ده‌پارێزن و ئه‌مه‌ریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر گرووپه پرۆكسییه‌كانی ئێران و ئێرانیش خۆی لێ بێده‌نگ ده‌كات و وه‌ڵامی سه‌ربازی بۆیان نابێت.
شه‌وی چوارشەممە 7ـی شوباتی 2024، شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، ئاماژەی بەوەدا، لە بەغدای پایتەختی عێراق سێ تەقینەوە روویاندا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج لە ناوچەی مەشتەل، لە رۆژهەڵاتی بەغدا، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنێکی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری، گوتی: لە ئەنجامی ئەو تەقینەوانە سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەستی کوردستان24 کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.
کوردستان24 هه‌ر زوو زانی دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان علیاوی کوژراون، هاوکات حزبوڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ئاگادارای راپۆرتەکانن سەبارەت بە هێرشەکەی بەغدا.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، ساعیدی بەرپرسی سیستەمی مووشەکییەکانی حزبووڵڵای عێراقە لە هێرشەکە کوژراوە.